کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا بەشداری لە كۆنفڕانسی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ لوبنان دەكات

.

09:42 PM - 08/08/2020

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بەشداری لە كۆنفڕانسی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ لوبنان دەكات، كە بڕیارە سبەینێ بە بەشداری سەرۆكی لوبنان و ژمارەیەك  سەركردەی تری  جیهان بەڕێوەبچێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا ئاشكرایكردووە كە بەجیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ میشێل عۆن، سەرۆكی لوبنان و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجامداوە، بەشداریش لە كۆنفڕانسی  هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ لوبنان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بە سەرۆكی لوبنانی راگەیاندوە، سێ فڕۆكەی گەورەی ئەمریكی بەڕێوەن بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ لوبنان.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا كە لە یانەی گۆڵف لەشاری دیمینستەر ئەنجامیدا رایگەیاند، ئەمریكا هاوكار دەبێت لەگەڵ كاربەدەستدانی لوبناندا، بۆ گەیاندنی هاوكاری پزیشكی و مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە، لە داهاتووشدا هاوكاری زیاتریشیان بۆ دەنێرێت.
رۆژی چواری ئەم مانگە  لەئەنجامی تەقینەوەیەكی گەورە لە بەندەری بەیروت زیاتر لە 150 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزار كەسی تریش برینداربون، هاوكات زیانە ماددیەكانیش بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە