کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: قەدەغەكردنی تیك تۆك لەلایەن ئەمریكاوە نادادپەروەرانەیە

.

09:14 PM - 08/08/2020

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە كۆنفرانسێكی سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەكردنی تۆڕی كۆمەڵاتی تیك تۆك لە لایەن ئەمریكاوە رایگەیاند: ئەو هەنگاوە كارێكی زۆر خراپ و نادادپەروەرانەیە لە گۆڕەپانی پێشبركێی یەكسان لە پەخش و بڵاوكردنەوەی زانیاری ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەو هەنگاوەشی بە خۆسەپێنی ئەمریكا وەسفكرد و وتی: ئیدارەی واشنتۆن دەیەوێت پێگەی ئازادی بڵاوكردنەوەی زانیاری قڕۆغ بكات.
ئەوەش لە كاتێكدایە ، وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیاندراوێكدا ، دژی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای خاوەنداری تیك تۆك و ویچات، هەڵوێستی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا ، دەبێت ئەمریكا بەرگەی دەرئەنجامەكانی ئەو هەنگاوە بگرێت و پەكینیش بێ دەنگ نابێت بەهەمان شێوە كاردانەوەی بەرامبەر بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە