کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆخی سیاسی لوبنان بەرەو قەیرانی قوڵتر دەچێت

.

09:12 PM - 08/08/2020

سەمیر جەعجەع سەرۆكی حزبی هێزەكانی لوبنان لەرونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لەبەرئەوەی دۆخی ئێستا وڵاتەكەیان هەستیارە ، نوێنەرانی فراكسیۆنەكەیان دەستلەكاركێشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان پێشكەش نەكردووە، تەئكیدیشیكردەوە ، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت لە لوبنان بەڕێوەبچێت.
لای خۆیشەوە سامی جەمیل سەرۆكی پارتی كەتائیبی لوبنانی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆخە خراپە لە لوبنان سەریهەڵداوە و وەك هەستكردن بەبەرپرسیارێتی تەواوی ئەندامانی پارتەكەی لەپەرلەمانی لوبنان دەستلەكاردەكێشنەوە. ئەوەش دووەم شەپۆلی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی لوبنانە دوای ئەوەی فراكسیۆنی ئیلقائی دیموكراتی دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە