کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا : بەرامبەر بە ریاڵ ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد

.

01:07 PM - 08/08/2020

دوا بە دوای تەواو بوونی یاری یانەكەی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید   پیپ گواردیۆلای ئیپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند كە لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یانەكەیان دووچاری ئاستەنگی زۆر بۆتەوە   بەڵام لە گێمی دووەمدا توانیویانە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن و كۆنترۆڵی نێو یاریگاش بگرنە دەست   لە درێژەی قسەكانیدا گواردیۆلا ئاماژەی بەوە كردووە : لە دوو یاری رابردوویاندا بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید ئەركیان ئاسان نەبوو   بەڵام بە لێهاتوویی و ئاست  بەرزی یانەكەیان توانیان بەربەستی یەكێك لە بەهێز ترین یانەكانی ئەوروپا ببڕن و بگەنە قۆناغی داهاتوو   سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی یانەكەیان لە قۆناغی داهاتوودا بەرامبەر بە یانەی لیۆن   ئەو راهێنەرە رایگەیاندووە : رێزێكی زۆر لە یانەی لیۆن دەگرن و بە هەموو توانایەكی خۆشیانەوە بۆ ئەو یاریە ئامادەكاری دەكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە