کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برایان هۆك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستی لەكار كێشایەوە

.

09:35 PM - 06/08/2020

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند برایان هۆك لە پۆستی نێردراوی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستی لەكاركێشاوەتەوە و لە جێگەی ئەلیوت ئەبرامز كە لەجەنگی عێراق بەشداریكردووە دیاری دەكرێت لەگەڵ پاراستنی ئەركەكەی لەنوێنەرایەتی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا،راشیگەیاند لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی و دوای ئەو هەنگاوەش، برایان هۆك یەكێك بوو لە باشترین دیپلۆماتكارەكانی واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەكانی ئەوروپا بۆ كاروباری ئێران.
برایان هۆك لە سەردەمی جۆرج بۆش سەرۆكی پێشوتری ئەمریكادا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بوو بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، دواتر بۆتە راوێژكاری نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، هەروەها یاریدەدەری سیاسی تایبەتی سەرۆكی نوسینگەی گەورەی فەرمانبەرانی كۆشكی سپی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە