کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە بەندەرەكاندا پێكدەهێنێت

.

09:34 PM - 06/08/2020

 كاربەدەستانی عیراق بڕیاریانداوە پێداچوونەوە بەهەموو كەرەستە مەترسیدارەكانی ناو عەمبار و كۆگاكانی بەندەر و فڕۆكەخانەكان بكەن، ئەمەش دوای تەقینەوەكەی ڕۆژی سێشەممەی لوبنان كە بەهۆی ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم بوو لە عەمبارێكی بەندەری بەیروتی پایتەخت. بەپێی زانیارییەكان حكومەتی عیراق لیژنەیەكی بەپەلەی بە سەرۆكایەتی عومەر عەدنان ئەلوائیلی سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەردنی خاڵە سنوورییەكانی عیراق پێكهێناوە كە ئەركی پێداچوونەوەی بەماددە تەقێنەرەوەكان پێسپێردراوە و 72 سەعات بەخۆی دەدات بۆ تەواوكردنی كارەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە