کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی جەلیل گادانی دەردەبڕێ

.

09:24 PM - 06/08/2020

كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی جەلیل گادانی دەردەبڕێ
‎بەڕێزان: خانەوادەو بنەماڵەی مامۆستا جەلیل گادانی تێكۆشەر
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو سیاسەتمەدارو نیشتمانپەروەری كورد مامۆستا جەلیل گادانیم بیست، ئەو تێكۆشەرەی حەوت دەیە لەژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناوی میللەتەكەی، بەداخەوە ئەمڕۆ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
‎بۆ خەمی لەدەستدانی ئەم كەڵە پیاوە هاوخەمی قووڵی خۆم دەردەبڕم، هیواخوازم خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بەر دلۆڤانی و ڕەحمەتی خۆی بخات.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە