کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دژە تیرۆری عیراق مانگی ڕابردوو 23 تیرۆریتسی داعشی دەستگیركردووە

.

07:40 PM - 06/08/2020

فەریقی یەكەم عەبدلوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عیراق رایگەیاند ئەركی سەرەكی دەزگای دژە تیرۆر بنبڕكردنی شانە نوستووەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لەوڵاتدا، راشیگەیاند مانگی رابردوو لە چەند ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق  23 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان ئۆپراسیۆنەكان بەردەوامە بۆ لەناوبردنی شانە تیرۆرستییەكان لەعیراقدا ، چەند مانگێكە تیرۆریستانی داعش چالاكییان دەست پێكردۆتەوە و چەندین جار پەلاماری هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراقیان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە