کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی سێ‌ مانگی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت

.

05:56 PM - 06/08/2020

 حكومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی سێ مانگی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان پیشانداو بریاریشە بۆ مانگەكانی داهاتوو لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان بۆ هەرێم رەوانەبكرێت.
لەسەر پێشنیازی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق  ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بریاریدا بە خەرجكردنی مووچەی كارمەندو فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و   بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی عیراق راسپێردراوە بۆ ئەوەی لەرێگەی وەزارەتی داهاتە ئاوییەكانەوە  پارەی مووچەی مانگەكانی (نیسان و ئایار و حوزەیران) بەو فەرمانبەرانە بدات  كە لە بەنداوەكانی هەرێمدا كاردەكەن.
هەر بەپێی بریارەكە  بۆ مانگەكانی داهاتووش تا كۆتایی ئەمساڵ  بە هەمان شێوە مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا پێ‌ دەدرێت و دوا ناكەوێت هەروەك بریاردراوە بە گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەران و كارمەندانی ئەو بەنداوانە بۆسەر میلاكی وەزارەتی داهاتە ئاوییەكانی عیراق .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە