کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرفتەكانی پێدانی مووچە لە 2021شدا بەردەوام دەبێت

.

05:01 PM - 06/08/2020

 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات  كە گرفتەكانی پێدان و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عیراق بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت و لەسەرەتای ساڵی 2021یشەوە نیشانەكانی بەدەردەكەون.
لەوبارەیەشەوە  ئەحمەد مەزهەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: راستە بۆ ئەمساڵ توانراوە دڵینیایی لە دابینكردن و پێدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدرێت   بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو دووبارە گرفتەكان لەگەڵ بودجەی ساڵی نوێدا سەرهەڵدەدەنەوە.
وتیشی: تێپەراندنی ئەمساڵ بەبێ‌ بوونی بودجە بەو واتایە نایەت   كە عیراق لە كێشە داراییەكانی رزگاری بووە  بەڵكو بەراورد بە ساڵانی رابردوو قەرزێكی دارایی زیاتری ناوخۆیی و دەرەكی لەسەر كەڵەكەبووە و   ئەگەر نرخی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكانیش   لەباج و گومرگەكان نەتوانن پارسەنگی داهاتە داراییەكانی عیراق بكەنەوە ئەوا دۆخەكە بەرەوخراپتر دەروات.
وتیشی: لەپاش 2003وە سیاسەتی دراوی عیراق رووبەرووی وێرانكاری زۆر بۆتەوەو پێویستە پلان و ستراتیژیەتی دوورمەودای نوێ و تۆكمەی بۆ دابرێژرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە