کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئابووری توركیا لە قەیرانێكی گەورەدایە

.

05:00 PM - 06/08/2020

ئۆپۆزسیۆنی توركیا ڕەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئێستای وڵاتەكەیان دەگرن‌و دەڵێن، ئابووری توركیا كەوتۆتە قەیرانێكی گەورەوە كە پێشتر وێنەی نەبووە‌و یەدەگی بانكی ناوەندییش مانگانە بەبڕی 5 ملیار دۆلار كەمدەبێتەوە.
(ئیسماعیل تاتلی ئۆغلۆ) سەرۆكی سیاسەتی گەشەپێدان لە ئی پارتی توركیا رایگەیاند، هەرچەندە پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار هەوڵدەدات وا وێنای بكات كە بارودۆخی ئابووری جێگیرە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئابووری وڵات بەدۆخێكی شڵەژاودا تێدەپەڕێت.
وتیشی، بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان تێكڕای ڕێژەی بێكاری‌و گەشەكردنی ئابووری بە خراپترین دۆخیدا تێپەڕدەبێت‌و ماوەی چەند ساڵێكە تواناكانی توركیا بەهەدەر دەدرێت، لەبەرئەوەی ئابووری توركیا لەجیاتی گەشەكردن ڕووی لە داكشان كردوە.
لای خۆشیەوە چام ئۆبا جێگری سەرۆكی سیاسەتی ئابووری ئی پارتی رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی بانكەكان بە 40 تا 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت‌و مانگانەش بڕی 5 ملیار دۆلاری لێ كەمدەبێتەوە.
هەفتەی پێشووش (كەمال كلیچدار ئۆغلۆ) سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئاماژەی بەوەكرد، كە ئابووری توركیا بە خراپترین قەیراندا تێپەڕدەبێت‌و سەربەخۆیی ئابووری توركیا ڕووبەڕووی مەترسیەكی گەورە بۆتەوە‌و بەدەست قەرزدارییەوە دەناڵێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە