کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران 19 تۆن كاڵای نانەوتی هەناردەی عیراق كردوە

.

05:00 PM - 06/08/2020

 بەتەنها لەماوەی چوار مانگی رابردوودا   ئێران نزیكەی 19 تۆن كاڵاوشمەكی نانەوتی هەناردەی بازاڕەكانی عیراق كردوە.
لەوبارەیەشەوە  مەهناز همەتی بەرێوەبەری گشتی بەشی تایبەتمەندیە پێوانەییەكانی هەناردەی كاڵاكان لەپارێزگای ئیلام رایگەیاند  كە لەسەرەتای دەستپێكردنی ساڵی نوێی هەتاوی ئێرانەوە   كە دەكاتە رۆژی 21ی ئاداری ئەمساڵ   تائێستا 18 هەزارو 884 تۆن كاڵاو شمەكی نا نەوتیان لەرێگەی دەروازەی سنوری مەهرانەوە هەناردەی بازاڕەكانی عیراق كردوە .
وتیشی: پێشتر ئەو كاڵایانەی هەناردەكراون پشكنین و هەڵسەنگاندنیان بۆكراوەو مۆڵەتی تایبەت بە هەناردەكردنیان پێدراوە و بەپێی تایبەتمەندیە داواكراوەكان بوون.
ئاماژەی بەوەشدا  كە لەنێو زۆرینەی ئەو كاڵا نانەوتیانەی هەناردەی عیراق كراون بەشی زۆریان كەرەستەی دروستكردنی خانوو و بواری بیناسازی بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە