کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەلیل گادانی ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموكرات بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

.

04:50 PM - 06/08/2020

سكرتاریەتی حزبی دیموكراتی كوردستان لە ماڵپەڕی رەسمی خۆیاندا بڵاویان كردووەتەوە جەلیل گادانی كە نزیكی هەفتەیەك بوو لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا بوو، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە ، لای خۆیەوە سەرۆكایەتی ی.ن.ك بەبۆنەی كۆچی دوایی (جەلیل گادانی) تێكۆشەرو خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار و كەسایەتی دیاری  كوردستان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموكرات، پرسەو هاوخەمی قووڵی خۆی راگەیاندووە و سەرەخۆشی لە خانەوادە نیشتمان پەروەرەكەی و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی دیموكرات و تێكۆشەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە ، لە پرسەنامەكەی سەرۆكایەتی یەكێتیدا هاتووە جەلیل گادانی، كەسایەتییەكی دیار و نیشتمانپەروەری كورد بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال - یش بوو كە لەتەمەنی لاوێتییەوە تێكەڵ بەكاری سیاسەت و خەباتی كوردایەتی بووە ،
جەلیل گادانی ساڵی 1934 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە. ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستان و دواتر لە سەردەمی حەمەرەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاكی سیاسی 13 ساڵ زیندانی كراوە، لە زیندان زمانی فەرەنسی خوێندووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە،  ساڵی 1988 جەلیل گادانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبی دیموكرات جیا دەبنەوە، ناوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە خۆیان دەنێن و جەلیل گادانی دەبێتە سكرتێری گشتی،تاوەكوو ساڵی 1996 كە لەگەڵ حزبی دیموكرات یەكدەگرنەوە، سكرتێری گشتی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بووە، دواتر لە كۆنگرەی 10ی حزبی دیموكرات، یەكەمین كۆنگرەی دوای یەكگرتنەوە، دیسان وەك ئەندامی رێبەری و دەفتەری سیاسی حزبی دیموكرات هەڵدەبژێرێتەوە،لەساڵی 2006 دیسان ریزەكانی كە حزبی دیموكرات لێكدەترازێت، جەلیل گادانیشیان لەگەڵ دەبێت. لە كۆنگرەی 14ی حزبی دیموكراتی كوردستاندا، یەكەمین كۆنگرەی دوای لێكدابڕان، وەك بەرپرسی كۆمیسیۆنی چاودێری حزبی دیموكراتی كوردستان دەستنیشان كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە