کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و رەوتی حیكمە تەئكید لەپتەوكردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە

.

02:29 PM - 06/08/2020

 سالار سەرحەد خەلیفە لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان پێشوازی لە وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی حەسەن حەكیم ئەمینداری گشتی رەوتەكە لە هەرێمی كوردستان كرد ، لە دیدارێكدا وەفدەكەی رەوتی حیكمە بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان پیرۆزباییان لە یەكێتی و هاوسەرۆكانی كرد و یەكێتییان وەك هیوایەكی گەورە پێناسە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان ، هەر لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندی مێژووی نێوان رەوتی حیكمە و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا كە لە سەر دەستی سەرۆك مام جەلال و سەید محەمەد باقر حەكیم  بنیات نراوە و ئەركی پاراستنی ئەو پەیوەندییە لە سەر شانی هەردوولایە، لە درێژەی دیدارەكەدا هەردوولا تەئكیدیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە