کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی عیراق دۆخەكە زۆر پێویستی بەكۆبونەوەی پەرلەمانە

.

10:39 AM - 06/08/2020

 پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی پەرلەمان زۆر پێویستە بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێ ، فازڵ جەبار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی فەتح تەئكیدی كردەوە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی پەرلەمان لەئارادایە دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژنی قوربان بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگ بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی هەیە بەپرۆژە یاسای بودجە و ئەو قەیرانەی ڕووبەڕووی وڵات بۆتەوە.
راشیگەیاند دۆخەكە زۆر پێویستی بە بەڕێوەچووەنی كۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر هەندێك پرسی هەستیار و ئەو قەیرانانەی عیراق پیایدا تێپەڕدەبێت ، ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكرێت ببێتە رێگر لەبەردەم بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی پەرلەمان و دەتوانرێت سەرجەم رێوشوێنەكان بگیرێتەبەر و داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد وادەی كۆبوونەوەی نوێی پەرلەمان ڕابگەیەنێت بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی فەرمانبەرانی گرێَبەست و خۆپیشاندەران و بودجە و قەیرانەكانی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە