کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەركردنی بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی تۆمەتبارانی تیرۆركردنی حەریری دواخرا

.

11:01 PM - 05/08/2020

دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بەلوبنان بەهۆی تەقینەوەكانی ئەو وڵاتە كە هەزاران هاوڵاتی بوونە قوربانی، بڕیاریدا بەدواخستنی دەركردنی بڕیاری كۆتایی لەسەر تۆمەتبارانی دۆسێی تیرۆركردنی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان، هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی هەینی دادگاكە بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی تۆمەتباران بدات، بەڵام دادگاكە ئاماژەی بەوەكردووە: بەهۆی دۆخی وڵاتەوە راگەیاندنی ئەو بڕیارە بۆ رۆژی 18ی مانگی ئابی داهاتوو دوا دەخرێت.
ئەو تۆمەتبارانەی كە چاوەڕوان دەكرێت بڕیارەكەیان بەسەردا بسەپێندرێت 4 كەسن و سەرجەمیان دوای بەڕێوەچوونی چەندین دۆسێی دادگایی لە دۆسێی تیرۆركردنی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە تێوەگلاون.
هاوكات بەپێی زانیاری ژمارەیەك لەناوەندە هەواڵگرییەكان پێدەچێت تەقینەوەكانی رۆژی سێ شەممەی بەیروتی پایتەختی لوبنان پەیوەندیی بە دۆسێی ئەو تۆمەتبارانەوە هەبێت و بەئامانجی دواخستنی پرۆسەی دادگاییكردنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە