کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكاریەكانی مانگرتوان دەدات

.

10:57 PM - 05/08/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ژمارەیەك لە دەرچوانی خولێكی وەزارەتی بەرگری كرد كە بۆ جێبەجێكردنی چەند داواكاریەك لە ناوەڕاستی بەغدا مانیان گرتبوو.
نوووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: كازمی داوای لە مانگرتووەكان كردووە كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بهێنن و بەڵێنی پێداون سەرجەم داواكاریە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: حكومەتی عیراق ڕووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بۆتەوە كە بەهۆی خراپی ئیدارەدان و مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیارەكاندا و سود وەرنەگرتن لە دەرفەتە ڕەخساوەكان و نەبوونی پلانی دوورمەوداوە بە چارەسەرنەكراوی ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە