کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر 218 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركران

.

09:37 PM - 05/08/2020

لە هەرێمی كوردستان 404 تووشبووی تری  ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراو زیاتر لە سەدا 50ی تووشبووان لەشاری هەولێرە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە24 سەعاتدا 404 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 218 یان لەهەولێرە، 101 لەدهۆك، 35 لەسلێمانی، 29 لەگەرمیان، 21 لەهەڵەبجەبوون، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە: 11 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 6 یان لەهەولێر و 2 لەسلێمانی و 3 لەگەرمیان بوون، بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 سەعاتدا 160 حاڵەتی چاكبوونەوە لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە