کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئیدارەی گەرمیانی بەسەرکردەوە

.

08:55 PM - 05/08/2020

ئەمرۆ ، چوارشەممە ٥/٨/٢٠٢٠، لیوا چەتۆ ساڵح _ بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئیدارەی گەرمیانی بەسەرکردەوە.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا  بە گەرمی لەلایەن سەڵاح کوێخا _ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان و سەرجەم لێپرسراوانی دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێشوازییکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە ووردی گفتوگۆکرا لەبارەی کێشە و گرفتی ناوچەکە بە گشتی، بەتایبەت فەرمانگە و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە سنوری گەرمیان، لەو روەشەوە بیرورا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی چارەسەری گونجاو و بنەڕەتی بۆ سەرجەم کیشەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: یەکەم سەردانی فەرمی و مەیدانیم بۆ گەرمیان ،گوزارشتە لەوەی کە ناوچەکە بە لای ئێمەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و لە داهاتووشدا سەردانەکانمان بۆ هەموو ناوچەکانی تر بەردەوام دابن.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند: سنوری گەرمیان بەردەوام لە ژێر هەرەشە و پەلاماردانی تیرۆریستاندایە، هاوکات دەستی رەشی تەعریبیش بەرۆکی ناوچەکەی بەرنەداوە، هەر بۆیە دەمانەوێت چاومان لەسەر گەرمیان بێت و بە هەموو تواناوە لەو هەرەشە و مەترسیانە بیپارێزین.
لیوا چەتۆ ساڵح سوپاسی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی دەزگا و دەمەزراوە حکومیەکان و سەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە ناوچەکە کە سەرباری مەترسی پەتای کۆرۆنا و بی موچەیی، دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان ڕادەپەڕێنن، بەڵینیشدا تەواوی توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ جیبەجێکردنی داواکاریی و چارەسەری کیشەکانیان.

دواتر لیوا چەتۆ ساڵح  هەریەک لە بەریوەبەرایەتیەکانی بەرگریی شارستانی و هاتووچۆ و پۆلیسی گەرمیانی بەسەرکردەوە و  لە نزیکەوە لە کێشە و داواکارییەکانی کۆڵینەوە، هاوکات وێڕای سوپاسکردن بۆ کارەکانیان لە رابردوودا ، داوای لیکردن کە باشتر خۆیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بکەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاولاتیان.
 لە ویستگەیەکی تری سەردانەکەیدا بۆ سنوری گەرمیان، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، قەزای کفری بەسەرکردەوە و لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ قایمقام و بەرێوەبەر و لێپراسراوانی حکومی قەزاکە کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ووردی گوێی لە داواکاری و بۆچوونەکانیان گرت و بەڵینی پشتگیریی و پشتیوانی پێدان.
هاوکات بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بە بایەخەوە رۆڵی ئیدارەیی قەزاکەی بەرز نرخاند کە پیشمەرگە ئاسا و دڵسۆزانە کارەکانیان راپەراندووە و بەردەوامن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پاراستنی خاک و نیشتیمانەکەیان.

UqdjFsqMLDc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە