کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی دهۆك هەواڵێكی كەناڵی رووداو رەتدەكاتەوە

.

08:37 PM - 05/08/2020

تەندروستی پارێزگای دهۆك روونكردنەوەیەكی لەبارەی هەواڵێكی رووداو لەبارەی گیان لەدەستدانی توشبویەكی كۆرۆنا بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: توشبووەكە كە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەری كۆرۆنا گوازراوەتەوە و بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوەو هیچ راستییەكیش لەهەواڵەكەی رووداودا نیە.
 تەندروستی دهۆك لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە: كە كەناڵی رووداو هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا دوو كچی تووشبوویەكی كۆرۆنا كە دایكی گیانی لەدەستداوە ناڕەزایی لەوە دەردەبڕن كە لەبەر نەبوونی ئۆكسجین گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە: نەخۆشی ناوبراو لە رۆژی 28-7-2020 لە نەخۆشخانەی كاڤین خەوێنرابوو، لەبەر ئەوەی تەمەنی 65 ساڵ بووە و ئازاری نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و باری تەندروستی  ناجێگیر بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەری توشبووانی كۆرۆنا كرا و هەموو كارێكی پێویستی بۆ كرا.
هەر لە ڕوونكردنەوەكەشدا ئەوە خراوەتەڕوو: كە لە رۆژی كۆتایدا باری تەندروستی روبەڕووی مەترسی بۆوە و خرایە ژێر ئۆكسجین و هیچ كێشەیەكی ئۆكسجینیش لە نەخۆشخانەكە نیە و دوای ئەوەی حاڵەتی تێكچوو، لەسەر ئامێری هەناسەپێدانی دەستكرد دانرا لە نەخۆشخانە و لەبەر خراپی باری تەندروستی بەداخەوە گیانی سپاردن.
لە كۆتاییشدا ئەوەی نووسیوە كە پێویستە كەناڵی رووداو بە واقعیانە كار بكات و كاری ئەوان نەشێواندنی راستییەكان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە