کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

.

07:45 PM - 05/08/2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد‌و لە هەرێمی كوردستانیش نرخی ئەو كانزایە گەیشتە بەرزترین ئاست.
بەوتەی زێڕنگەرانیش، بەهۆی قەیرانی ئابووری‌و نەبوونی مووچەوە هاوڵاتیان زێڕەكانیان دەفرۆشن‌و بەرێژەیەكی زۆر كەم نەبێت، كەس نییە زێڕ بكڕێت.
دەشڵێن، بەراورد بەساڵانی رابردوو نرخی زێڕ لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە‌و رۆژانەش نرخەكەی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێك لەماوەی 24 سەعاتدا نرخی سەك مسقاڵ ئاڵتون نزیكەی 15 هەزار دیناری چۆتەسەر.

iqFGRkF1EDo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە