کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوای دواخستنی خولی نایابی عیراق دەكرێت

.

01:39 PM - 05/08/2020

سەرەرای دەستنیشانكردنی وادە و كاتی بەرێوەچوونی ركابەرییەكانی وەرزی 2020-2021 خولی نایابی تۆپی پێی  یانەكانی عیراق، بەڵام بەشێكی زۆری یانە بەشدارەكان داوای دواخستنی یارییەكان دەكەن.
لیژنەی كاتی بەرێوەبردنی تۆپی پێی عیراق رۆژی 10ی ئەم مانگەی بۆ دەستپێكردنی خولی نایاب دیاریكردووە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق ئاشكرایانكردووە: بەشێكی زۆری یانە بەشدارەكان داوا دەكەن دەستپێكردنی وەرزی نوێ بۆ ماوەی یەك مانگ دوابخرێت، چونكە یانەكان ئامادەكاریی پێویست و دروستكردنی پێكهاتەی یانەكانیان تەواو نەكردووە، ئەمەش دوای ئەوەی یانەكان بەهۆی بارودۆخی عیراق و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زۆر لەیاریكردن و مەشق و راهێنان دووركەوتونەتەوە و تیپەكانیشیان هەڵوەشاندبووەوە.
هەروەها كێشەیەكی تری یانەكان ئەوەیە یاریزانە موحتەریفەكانیان ناتوانن پەیوەندیان پێوەبكەن چونكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشت و سنوری وڵاتان داخراوە.
جێگەی باسە: ركابەرییەكانی وەرزی 2019-2020ی خولی نایابی عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواو نەكراو كۆتایی پێهات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە