کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئوردن و روسیا یارمەتی پزیشكی و مرۆیی لوبنان دەدەن

.

12:09 PM - 05/08/2020

ئوردن لەرێی ناردنی نەخۆشخانەیەكی سەربازی گەرۆك هاوكاری لوبنان دەكات.
 لەو بارەیەوە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بڕیاریدا  بە دامەزراندنی نەخۆشخانەیەكی سەربازیی گەڕۆك لە لوبنان بۆ هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە لەپێناو چارەسەری قوربانیانی تەقینەوەكانی لوبنان گە زیاتر لە چوار هەزار برینداری لێكەتەوە.
لە لایەكی تریشەوە وەزارەتی باری نائاسایی روسیا بڕیاریدا بەرەوانەكردنی 5 فرۆكە بۆ لوبنان كە بەشێكیان هاوكاری مرۆیی و پزیشكین و ئەوانی تریش چەند تیمێكی فریاگوزاری لەخۆگرتوە بۆ یارمەتی لوبنانیەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە