کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان

.

10:35 PM - 03/08/2020

لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان , لەوبارەیەوە كامی كەمال لێپرسراوی راگەیاندنی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە دەزگای میدیایی بادینانی راگەیاند لە دەروزاەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گڕیانگرت , وتیشی ئۆتۆمبێلەكان ئەو كەلوپەلانەیان هەڵگرتبوو كە لە ئەوروپاوە بەشێوەی ئۆنلاین داواكرابوون،  كامی كەمال راشیگەیاند یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بەتەواوی كەلوپەلەكانییەو سوتا , بەڵام توانرا بارهەڵگرەكەی تر لە سوتان رزگاربكرێت, وتیشی جگە لە زیانی ماددی رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدوواوە نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە