کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوەیت گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق رادەگرێت

.

10:12 PM - 03/08/2020

تارق مزرم وتەبێژی حكومەتی كوەیت لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەیان هۆشداریداوە لە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بۆ 31 وڵات كە خاوەن رەوەندێكی زۆر هاوڵاتین لە كوەیت بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان تێیاندا بڵاوە ، بەپێی لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی كوەیت یەكێك لەو وڵاتانەی كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە وڵاتی عیراقە و راشیگەیاند: تا ئەو كاتەی مەترسییەكانی كۆرۆنا لەو وڵاتانە كۆنترۆڵ نەكرێن ئەوا هیچ گەشتێكی ئاسمانی لە كوەیتەوە بۆ ئەو وڵاتانە ئەنجام نادرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە