کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی پێشوازی لەو منداڵە دەكات كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سوكایەتی پێكرا

.

10:09 PM - 03/08/2020

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە حامید سەعید كردووە و ئەو رەفتارەی هێزەكانی پاراستنی یاسا بەرامبەری ئەنجامیانداوە بە دوور لەر رەوشت و یاسا وەسفیكرد و تەئكیدیشیكردەوە كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ سزادانی ئەو كەسانە پێكهێناوە كە لەو سەرپێچی یاساییە تێوەگلاون.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو كازمی جگە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە، بڕیاریداوە بە كۆتاییهێنان بە راژەی كاركردنی ئەو سەربازانەی ئەو رەفتارەیان ئەنجامداوە و دۆسێیەكەشیان رەوانەی دادگا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە