کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە

.

10:06 PM - 03/08/2020

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی گشتی لەویلایەتی كجرات لەباكووری هیندستان دەركەوتووە لەكاتی تووشبوونی ئەندامی خێزانێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی تری ئەو خێزانە تووشی ئەو ڤایرۆسە نابن و رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە لەسەدا دە بۆ پانزدە.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە لەسەدا هەشتا بۆ نەوەدی ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی تری خێزانەكە تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون.
دیلیب مافالنكار بەرێوبەری پەیمانگەی تەندروستی گشتی لەویلایەتی كجرات لەهندستان روونیكردەوە: ئەوەی دەوترێت لەبارەی تووشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بەڤایرۆسی كۆرۆنا وورد نیە و مەرج نیە لەكاتی تووشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی لەماڵێكدا تووش بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە