کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مایكرۆسۆفت بەنیازە تیك تۆك بكڕێت

.

06:38 PM - 03/08/2020

 چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایان كردووە،  كە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی، بۆ ئەوەی ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بفرۆشێت.
لێپرسراوانی حكومەتی ئەمریكا رایانگەیاندووە، بەرێوەبردنی ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) لەلایەن كۆمپانیایەكی چینیەوە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا هەیەو زانیاری تایبەتی بەكارهێنەرانی لەبەردەستدایەو بەو شێوەیەی دەیەوێت كاریان لەسەر دەكات.
هاوكات رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كە گەورە كۆمپانیایەكی بواری تەكنۆلۆژیایە، لە دانوستاندایە لەگەڵ كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی، كە خاوەنی تیك تۆكە، بۆ ئەوەی ئەو ئەپڵیكەیشنە، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی تایبەت، بكڕێت.
هەوڵەكەی مایكرۆسۆفت بۆ كڕینی تیك تۆك لەكاتێكدایە، كە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا هەڕەشەی داخستنی لە چەند تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی چینی كردو بەوە تۆمەتباری كردن، كە زانیاری بۆ حكومەتی پەكین كۆدەكەنەوە.
ترەمپ وتیشی، لە ئایندەیەكی نزیكدا لە ‌رێگەی فەرمانێكەوە  تیك تۆك رادەگرین‌و رێگری لەو گاڵتەجاڕییە دەكەین.
ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك لە ساڵی 2016 لەلایەن كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی داهێنراوە و لەسەر ئاستی جیهان 800 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە