کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بیر لە كڕینی تیاگۆ ئەلكانتارا دەكاتەوە

.

06:10 PM - 03/08/2020

 بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی رەسمی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی تیاگۆ ئەلكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەست پێكردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئیسپانیە تەرخان بكەن  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی پی ئێس جی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی تیاگۆ ئەلكانتارا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن دەست پێ بكەن  سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە تایبەتی لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ بەرپرسانی یانە پاریسیەكە داوایەكی رەسمی و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەخەنە بەردەستی ئیدارەی یانە باڤارییەكە  ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی  تیاگۆ ئەلكانتارای تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2013 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بایرن میونشنەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2021 بۆندەكەی كۆتایی پێدێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە