کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس سەرەڕای بون بەپاڵەوان ژمارەیەكی خراپی تۆمار كرد

.

04:47 PM - 03/08/2020

یانەی یۆڤانتۆس پێش كۆتایی هاتنی ركابەریەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ نازناوی خولەكەی بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە بەڵام سەرەڕای ئەو دەستكەوتە ناوازەیە كە لەرێگەیەوە بەسەر سەرجەم پاڵەوانانی 5 خولە گەورەكەی ئەوروپا باڵادەست بوو بەبردنەوەی نازناوەكە بۆ وەرزی نۆیەم بەدوای یەك ژمارەیەكی تری خراپی لەكاروانی بەدەستهێنانی 36مین نازناوی بیانكۆنێری تۆمار كرد  لەو بارەیەوە تۆڕی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان ئاشكرای كرد: یۆڤانتۆس لەم وەرزەدا و لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی 21 خاڵی لەدەستدا كە ئەوەش ژمارەیەكی خراپە لەمێژویدا  باسی لەوەشكردووە : یۆڤانتۆس ژمارە خراپەكەی رۆمای تێپەراند كە لەدوای پێش كەوتنی لەوەرزی  1982 بۆ 1983 .... 20 خاڵی لەدەستدا  جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی یۆڤانتۆس لەجەولەی 38 و كۆتایی ئەم وەرزەی كاڵچۆ بەگۆڵێك بەرامبەر بە 3 گۆڵ بەیانەی رۆما دۆڕا هەرچەندە لەسەرەتاوە بەگۆڵێك پێش كەوت  بەڵام یانەكەی پایتەخت توانی بەتۆمار كردنی 3 گۆڵ وەڵامی پاڵەوان بداتەوە كە دوای ئەو شكستە جامی نازناوی كاڵچۆی بۆ نۆیەم وەرزەی بەدوای یەك و 36مین جار لەمێژویدا بەرز كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە