کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆدەنێزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی شكستی بە ساسۆلۆ هێنا

.

04:43 PM - 03/08/2020

 لەلایەكی ترەوە یانەی ئۆدەنێزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاری هەفتەی 38 و كۆتایی كاڵچۆ شكستی بەیانەی ساسۆلۆی میوانداری هێنا و یاریەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لێ بردەوە  لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكەن بەڵام بەهۆی لێهاتویی گۆڵچیەكان و هیڵی بەرگریەوە تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات  لەگێمی دووەمدا راهێنەرانی هەردوو یانە چەند گۆڕانكاریەكیان ئەنجامدا لەپێناو یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یاریەكە و بەدەستهێنانی 3 خاڵی ئەو یاریە  لەو ئامانجەشدا یانەی ئۆدەنێزی سەركەوتوو بوو كاتێك لەدەقیقەی 53 و لەرێگەی ستیڤانۆ ئۆكاكا توانی گۆڵێك تۆمار بكات  هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یانەی ساسۆلۆی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆریدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە  بەڵام یانەی میوان توانیان پارێزگاری لەپێش كەوتنەكەیان بكەن و سەرەنجام یانەی ئۆدەنێزی یاریەكەی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بردەوە و خاڵەكانی لەپلەی 13ی ریزبەندی كردە 45 خاڵ  یانەی ساسۆلۆش 51 خاڵی هەیە لەپلەی هەشتەم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە