کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری نێوان بۆڵۆنیا و تۆرینۆ بەیەكسان بوون كۆتایی هات

.

04:41 PM - 03/08/2020

 هەر لەیاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی كاڵچۆ  یاری نێوان هەردوو یانەی بۆڵۆنیای خاوەن یاریگا و تۆرینۆی میوانی بەیەكسان بوون و بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات  لەگێمی یەكەمدا یانەی بۆڵۆنیای خاوەن یاریگا باشتر یاری كرد و لەو گێمەدا بەگۆڵێك پێش كەوت گۆڵەكەش ماتیاس سڤانبێرگ لەدەقیقەی 18 تۆماری كرد لەگێمی دووەمدا یانەی تۆرینۆی میوان گەرایەوە كەشی یاریەكە و دوای زینجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 66  سیمۆنی زازا گۆڵی یەكسان كردنەوەی تۆمار كردەوە و یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا  دوای ئەوە یاریزانانی هەردوو یانە چەند جارێك مەترسیان لەسەر گۆڵەكان دروست كرد  بەڵام هیچ كام لەو هەوڵانە نەگەیشتنە ئەنجام و دواجار یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات  و هەردوو یانە بەخاڵێكەوە یاریگایان بەجێ هێشت  بەو یەكسان بوونەش   بۆڵۆنیا بە 47 خاڵ و ئەم وەرزەی لەپلەی 12 كۆتایی پێ هێنا بەڵام تۆرینۆ بە40 خاڵ پلەی 16ی ریزبەندی وەرگرت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە