کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەنەوا لەدابەزین رزگاری بوو و لەكاڵچۆ مایەوە

.

04:32 PM - 03/08/2020

 شەوی رابردوو بەئەنجامدانی پێنج یاری ركابەریەكانی وەرزی 2019 بۆ 2020  ی كاڵچۆ كۆتاییان هات  لەیەكێك لەیاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولەكە یانەی جەنەوا دوای بردنەوەی لەهیلاس ڤیرۆنای میوانی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لەدابەزین بۆ خولی پلەدوو رزگاری بوو  یاریزانانی جەنەوای خاوەن یاریگا هەر لە سەرەتاوە بەئامانجی بردنەوە و مانەوە لەخولەكە بەبەهێزی دەستیان بەیاری كرد و لەدوای 13 دەقیقە یاری كردن ئەنتۆنیۆ سانابریا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی ئەو یانەیەی تۆمار كرد  دوای ئەوە هێرشەكانی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو لەدەقیقەی 25 سانابریا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بەیەك دەقیقە كریستیان رۆمیرۆ گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد و لەو گێمەدا جەنەوا  بە3 گۆڵ پێش كەوت  لەگێمی دووەمدا هەوڵەكانی هەردوو یانە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ بەردەوام بوو بەتایبەت لەلایەن یانەی ڤیرۆنای میوان  بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵانە نەگەیشتنە ئامانج  و لەو گێمەدا بەهۆی توند و تیژییەوە ناوبژیوان سێ كارتی سوری بەروی یاریزانان بەرز كردەوە   كە لەیانەی جەنەوا كریستیان رۆمیرۆ و فرانشیسكۆ كاساتای كردە دەرەوە و لەهیلاس ڤیرۆناش سڤیان ئامرابت ... ئەمە جگە لەكردنە دەرەوەی ئیڤان یۆریچی راهێنەری ڤیرۆنا  یاریەكەش بەبردنەوەی جەنەواو بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات  بەو ئەنجامەش جەنەوا خاڵەكانی كردە 39 خاڵ ئەم وەرزەی لەپلەی 17ی ریزبەندی كۆتایی پێ هێنا بەجیاوازی 4 خاڵ لەپێش یانەی لیچی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە