کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراکسیۆنی ی.ن. ک لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵیادی تاوانی دڕندانەی دژ بە ئێزیدییەکان بەتوندی ئیدانەی ئەوتاوانە نامرۆڤانە دەکات

.

01:26 PM - 03/08/2020

لە ٣ ی یٔابی ساڵی ٢٠١٤ و ڕۆژانی دواتر کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە یٔێزیدییەکان کرا لەلایەن تاوانکارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەکەوتنە داگیرکردن ودەستبەسەراگرتنی شەنگال وقێزەونترین تاوانیان دەرهەق بە دانیشتوانی شەنگال یٔەنجامدا ،یٔێزدییەکان هەمیشە چینێکی گرنگی کۆمەڵگای کوردی بوون و لەدێر زەمانەوە شانبەشانی نەتەوەکانی تر بەردەوام بوون لەداکۆکیکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان ونەیارانی گەلی کورد ،یٔێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەیٔەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدەین و جەخت دەکەینەوەلەسەر بە جینۆساید ناساندنی یٔەم تاوانە قیزەونەو پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ڕزگاربووانی ژنان و کچانی یٔێزیدییەکان وگەڕاندنەوەی تەواوی دانیشتووانی شەنگال بۆزێدی خۆیان،سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی شنگال و سەرجەم قوربانیان دادەنەوێنین ، مردن ولەناوچوون بۆسەرجەم دوژمنانی کوردو کوردستان دەخوازین .

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٨/٣

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە