.
01:07 PM - 03/08/2020
ئەمشەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .
بەوتەی برایەکی ناوبراو ، براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە،
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە