کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی سودان پێشوازی لەبڕیارێكی ئەمریكا دەكات

.

10:22 AM - 03/08/2020

حكومەتی كاربەڕێكەری سودان پێشوازی لەوتەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردوە كە رایگەیاندبو ئەمریكا سودان لەلیستی ئەو وڵاتانە دەردەهێنێت كە سپۆنسەری تیرۆر دەكەن لەجیهاندا.
لەراگەیەندراوێكدا حكومەتی كاربەڕێكەری سودان بەڵێنیدا كارەكانی لەو ئاستەدابێت كە ئیدارەی ئەمریكا دەخوازێت بۆ دەرهێنانی لەو لیستە، وتیشی، ئامادەن بۆ كاركردن لەگەڵ ئەمریكا لەپێناوی دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوبەش كە سود بەرهەردو وڵات بگەیەنێت. پێشتر مایك پۆمپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، روخانی حكومەتی عومەر بەشیر و هاتنە پێشەوەی عەبدوڵا حەمدۆك دەرفەتێكی بۆ سودان هێنایە پێشەوە كە پێشتر وێنەی نەبوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە