کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا ملیۆنەها پشكنینی خێرای كۆرۆنا بەسەر نەخۆشخانەكاندا دابەش دەكات

.

10:16 AM - 03/08/2020

مات هانكوك وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند دەیان ملیۆن پشكنینی خێرا بۆ ئاشكراكردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر نەخۆشخانە و خانەكانی چاودێری دابەشدەكە، ووتیشی پشكنینەكان زۆر خێرایە و دەتوانێت لەماوەی تەنیا  90 خولەكدا بە ئاستێكی زۆر بەرز توشبووان و هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بكات.
 مات هانكوك وەزیری تەندروستی بەریتانیا راشیگەیاند: دابەشكردنی ئەو پشكنینانە بۆ خۆئامادەكردنی پێشوەختەیە بۆ وەرزی پایز كە پێشبینی دەكرێت توشبووانی پەتاكە تێیدا جارێكیتر بەرزببێتەوە، لە بەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا جۆرە چارەسەرێكی تایبەت بۆ ئەو توشبووانەی كۆرۆنا دەخەنەڕوو كە كارنەكاتە سەر بەرگری لەشیان و جەستەیان لاواز نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە