کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی ڕێكخستنی دهۆك: پێویستە قەرەبوی قوربانیانی ئێزدی بكرێت

.

10:15 PM - 02/08/2020

لە شەشەمین ساڵڕۆژی كارەساتی شنگالدا مەڵبەندی ڕێكخستنی چواری دهۆك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا داوایكردووە هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە و كار بكەن بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی خەڵكی شنگال و دیاریكردنی چارەنوسی ئەو كەسانەی بێ سەرەو شوێنن یان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە شەهید كراون ، مەڵبەندی ڕێكخستنی چواری دهۆك داواشی كردووە سزای ئەو كەسانە بدرێت كە خەم ساردبوون و بوونەتە هۆكاری داگیكردنی شنگال لە لایەن تیرۆریستانەوە ، هەروەها لایەنە سیاسییەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پرسەكە بەكارنەهێنن و هەوڵ بدەن خزمەت بە خەڵكی شنگال بكەن، مەڵبەندی ڕێكخستنی چواری دهۆك ئەوەشی خستۆتەڕوو  كە پێویستە كار بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئێزدییانەی ئاوارەی ناوچەكانی تری عیراق بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە