کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە هەزار كەسی تر لە ئەمریكا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

09:35 PM - 02/08/2020

زانكۆی جۆنز هۆپكینزی ئەمریكی ئامارێكی نوێی قوربانیانی كۆرۆنای لە ئەمریكا بڵاوكردەوە رایگەیاند تەنها لە 24 سەعاتدا هەزار و 133  حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەمریكا تۆماركراوە كە ئەوەش بۆ شەشەم رۆژە لەسەر یەك رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لەو وڵاتەدا تۆماردەكرێت .
بەپێی ئامارەكانی زانكۆی جۆنز هۆپكینز، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تائێستا لە ئەمریكا، زیاتر  4 ملیۆن و 620 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر 154 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر ملیۆنێك و 461 هەزار تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە