کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی مەكتەبی سیاسی ى.ن.ك لە بیرەوەری خەمناكی جینوسایدی كوردانی ئێزدیدا

.

04:36 PM - 02/08/2020

   لە (3)ی ئابی ساڵی (2014) و رۆژانی دواتر،  تیرۆرستانی رێكخراوی نەفرەت لێكراوی داعش، بەشێوەیەكی دڕندانە پەلاماری خەڵكی شەنگالیاندا و  تاوانی گەورەی قەتلوعامیان   دژی  كۆمەڵگەی دێرین و رەسەنی یٔێزدی بەرپا كرد.
      لەو تاوانە دژە  نەتەوەیی و نیشتمانی و ئینسانییەدا كە بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، دەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە، هەزاران هاووڵاتی مەدەنی كۆمەڵكوژ و بە هەزارانی تریش بێسەروشوێن كران ، بە شێوەی تاوانی رێكخراوەیی ، ھۆڤانە و دڕندانەی كۆنینە و نوێ،  ژنان و پیاوانی یٔێزدی  لێكجیاكرانەوە،  بە بەرچاوی كۆمەڵگەی مۆدێرنی مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستویەكدا ، بازاڕی كۆیلایەتی و شەرمەزاری فرۆشتن و بازرگانی جەستەیان  پێ زیندووكرایەوە.
ژنانی سەربەرز و رووسوری  یٔێزدیش ، سەرقافلەی زیانلێكەوتوانی یٔەو تاوانە بوون.
   
ئێزدییەكان بەهۆی بنەچەی  یٔاینی  و نەتەوەییانەوە ، لە مێژووی دوور و  نزیكی یٔەم رۆژھەڵاتەماندا ، دەیان جار رووبەرووی فەرمانی پاكتاو و جینۆساید و دەربەدەری بوونەتەوە، لەپشت هەریەك لەو  تاوانانەوە، عەقلیەتێكی دواكەوتووی ڕەگەزپەرەستانە هەبووە، بەڵام كۆمەڵگەی ژیاندۆستی یٔێزدی بە خۆراگری و ئیرادەی بەهێزەوە  توانیویانە سەربەرزانە بمێننەوە. بۆ یٔێستاش پێویستییەكی كوردستانی و عێراقی و یٔینسانییە  كار و كۆششیان بۆ بكرێ تا بەسەر ئاسەواری دوا تاوانی  دژیان سەربكەون و ژیان و بوژاندنەوە و یٔاوەدانی دەڤەرەكەیان ببێتە ئەجیندای پەرۆشی داھاتوومان.
  لەیادی تێپەربوونی (6) ساڵ بەسەر  یٔەم تاوانەدا جارێكی تر یٔیدانەی یٔەم كۆمەڵكوژییە و ئەم لەكە پڕ شەرمەزارییەی داعش و رەفتار داعشییەكان   دەكەینەوە ، سەری رێز لە ئاستی  گڵكۆی هەموو شەهیدان و قوربانییەكان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆراگری بۆ  كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین .

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ئێزدی...
   لەكاتێكدا یادی جینۆسایدی یٔێزدییەكان دەكەینەوە، یٔەنجامدەرانی یٔەم تاوانە كە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، لەلایەن ھێزی  پێشمەرگە و سوپای  عێراق،  بەیارمەتی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانەوە رووبەرووی شكستی گەورە بوونەتەوە، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری تاوانبارانی یٔەم كەیسە دەستگیرنەكراون و رووبەرووی یاسا نەكراونەتەوەو تاوانەكەیش وەك كەیسی جینۆساید لە یٔاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتیدا، كاری جددی لەسەر نەكراوە، هێشتا ئەو عەقلیەتەی هاندەری تاوانی لەم شێوەیەیە  ، وەكو خۆیەتی و ڕەنگە لەبەرگی تردا خۆی مەڵاس  دابێت و بخوازێت فەزای ژیان و یٔایندەی كۆمەڵگەی فرەیی و رەنگینی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئالودە بكەنەوە، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختدەكەینەوە، كە پێویستە لە ھەرێمی كوردستان، لە ئاستی پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوە پەیوەندارەكانی تر، لە یٔاستی حزب و لایەنە سیاسیەكان و نوێنەرانی فراكسێۆنەكانی كوردستان لە بەغدا، كەیسی جینۆسادی ئێزدییەكان، بكرێتە خەمێكی یٔینسانی و نیشتمانی  و نەتەوەیی  و هەوڵی بێوچان  بدرێت، لەبەر رۆشنایی یاسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڕەسمی وەك تاوانی جینۆسایدو دژی مرۆیی و جەنگ بناسرێن، یٔەنجامدەرانی تاوانەكەش رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە، قەرەبووی كەسوكاری قوربانییەكان و زیانلێكەوتووان بكرێتەوە.
ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆیی، لایەن و دامەزراوە پەیوەندارەكانیشە، بێ درێغ هەوڵبدەن سۆراغی بێسەروشوێنكراوەكان بكەن و چارەنووسیان یەكلایی بكەنەوە، گۆڕەبەكۆمەڵەكان هەڵبدرێنەوەو بەڵگەنامەكان بپارێزرێن، ناوچە زیانلێكەوتووەكانیش یٔاوەدان بكرێنەوەو گوزەرانی خەڵكەكەی باش بكرێت. 
 
لەم بیرەوەرییە تاڵەدا ، سڵاو لە گڵكۆی شەهیدانی جینۆسایدی ئێزدییەكان و هەموو شەهیدانی كوردستان...
نەفرەت  لە تاوانكاران و تیرۆریستان...

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە