کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژەكانی كەرتی خانوبەرە لە مەراكیش دەستیان پێ‌ كردۆتەوە

.

04:14 PM - 02/08/2020

كەرتی خانوبەرە یەكێكە لە كەرتە ئابوری و چالاكەكانی وڵاتی مەراكیش و بەدەر لەوەی بەشداری لە پێكهێنانی رێژەی سەدا 14ی كۆ بەرهەمی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا دەكات  زیاتر 2 ملیۆن كەسیش كاری تێدا دەكەن  بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبونیش لەو وڵاتەدا بەرێژەی سەدا 65 دابەزیووەو تێكرای ئەنجامدانی مامەڵەكانی بواری خانوبەرەشی بەرێژەی سەدا 31 پۆینت 2 كەمكردۆتەوە.
هەروەك  بەپێی ئامارەكانی كەرتی نیشتەجێبوون ڤایرۆسەكە بۆتە هۆكار بۆ راوەستانی رێژەی سەدا 90ی ئەو پرۆژانەی لەبواری خانوبەرەدا لە مەراكیش ئەنجام دەدرێن و بەوەش قەیرانێكی گەورەی ئابوری و بێكاری لێ كەوتۆتەوە.

LB641eaxaW4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە