کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە تەموزدا داهاتی نەوتی فرۆشراوی عیراق زیادیكردووە

.

04:02 PM - 02/08/2020

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات  كە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی نەوتەوە داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشتنی نەوتیش لە مانگی تەمموزدا بەراورد بە مانگی حوزەیرانی رابردوو زیادیكردووەو گەیشتۆتە 3 ملیارو 487 ملیۆن دۆلار.
لەوبارەیەشەوە   عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: كە وێرای پابەندیان بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك بەڵام بەراورد بە مانگی حوزەیران داهاتێكی باشتریان دەستكەوتوەو   بەتەنهاش لەماوەی مانگی تەمموزدا بڕی 85 ملیۆن و 663 هەزارو 290بەرمیل نەوتیان هەناردەی دەرەوە كردووە   كە داهاتەكەی زیاتر لە 3 ملیارو 487 ملیۆن و 139 هەزار دۆلاربووە.
وتیشی   لەوبڕە نەوتەی فرۆشراوە 82 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی لەرێگەی كێڵگە نەوتیەكانی بەسرەو باشوری وڵاتەوە بووەو 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی تریشی لەرێگەی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكەوە هەناردەی بەندەرەی جەیهانی توركیا كراوە.
هەروەك  نرخی فرۆشی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی تەمموزدا بە 40 دۆلارو 70 سەنت فرۆشراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە