کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق 48 ملیار دۆلار بەدەگی دارایی هەیە

.

03:59 PM - 02/08/2020

دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی یەدەگی دارایی عیراق لە دراوە گرانبەهاكان بە 48 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت و ئاشكراشی دەكات   كە چین خاوەن گەورەترین یەدەگی دارایی جیهانە.
لەوبارەیەشەوە   دامەزراوەی ( جی ئێف پی) بۆ ریزبەندی جیهانی ئەوەی خستۆتەروو  كە چین لەنێو سەرجەم وڵاتانی جیهاندا ریزبەندی و   پلەی یەكەمی لە بوونی گەورەترین یەدەگی داراییدا بۆ دراوە گرانبەرهاكان گرتووەو خاوەنی 3 ترلیۆن و 236 ملیار دۆلارە  ئەمە لەكاتێكدا ژاپۆن لەو ریزبەندییەدا بەپلەی دووەم دێت و ترلیۆنێك و 264 ملیار دۆلار یەدەگی دارایی هەیە.
هەر بەپێی ریزبەندیەكە  عیراق لەنێو 138 وڵاتی پۆلێنكراودا پلەی 40 هەمینی لەبوونی زۆرترین یەدەگی دارایدا وەرگرتووە  بەوەی قەبارەی یەدەگە داراییەكەی دەگاتە 48 ملیارو 880 ملیۆن دۆلار   و لەنێو وڵاتانی عەرەبیشدا بەپلەی شەشەم دێت و لەپاش (سعودیەو جەزائیرو ئیمارات و لیبیاو لوبنانەوە)یە.
ئەم ریزبەندیەی دامەزراوەی ( جی ئێف پی)یش لە كاتێكدایە   پێشتر لەمانگی نیسانی ساڵی 2019 بانكی ناوەندی عیراق ئەوەی بڵاوكردبۆوە   كە خاوەنی 62 ملیار دۆلار یەدەگی دراییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە