کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەلیفە حەفتەر: قبوڵ ناكەین جارێكی تر ببینەوە ژێردەستەی توركیا

.

03:44 PM - 02/08/2020

خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا دووبارە هەڕەشەكانی ئاڕاستەی توركیا كرد و رایگەیاند توركەكان  300 ساڵ لە لیبیا مانەوە، لیبییەكانیش تەنیا شەڕانگێزییان لێ بینین، راشیگەیاندووە قبوڵ ناكەین جارێكی تر ببینەوە ژێردەستەی توركیا و ئەوەی لە رابردوودا روویدا بۆ ئێمە بەسە و بەهەموو شێوەیەك بەرەنگاریان دەبینەوە، لەبەشێكی تری وتەكانیدا حەفتەر رایگەیاندووە هەرگیز ڕێگە نادەین چەكدارەكانی سەر بە توركیا خۆیان بكەنە خاوەنی لیبیا و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆتاییان پێدەهێنین و سەقامگیری لیبیا دەگەڕێنینەوە دۆخی ڕاستەقینەی خۆی.
ئەوە لە كاتێكدایە توركیا زیاتر لەدوو هەزار و 500 چەكداری سەر بە داعشی گواستووەتەوە لیبیا و شەڕی خەلیفە حەفتەریان پێدەكات بۆ بردنی نەوت و سامانی ئەو وڵاتە و فراوانكردنی هەژمونی خۆی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە