کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان یاری لوتكەی لە ئەتڵانتا بردەوە

.

03:01 PM - 02/08/2020

لەلایەكی ترەوە یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای گیویس بووە میوانی یانەی ئەتەڵانتا و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردووە   لە گەڵ فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان و لە دەقیقەی 1 دانیلۆ دی ئەمبڕۆزیۆ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ تۆمار كردن   هەر لە درێژەی پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیان و لە دەقیقەی 20 ئاشلی یۆنگ گۆڵی دووەمی پێبەخشین و گێمی یەكەمیش بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئینتەر مایەوە   لە گێمی دووەم یاریزانانی  ئەتەڵەتنا هەوڵی زۆریاندا گۆڵ تۆمار بكەن و بگەڕێنەوە كەشی یاریەكە بەڵام سەركەوتوو نەبوون   لە كۆتایدا یاریەكەیان بە ئەنجامی گێمی یەكەم و بە دووگۆڵی بێبەرامبەر بەیانەی ئینتەرمیلان دۆڕاند   بەم بردنەوەیەش یانەی ئینتەرمیلان بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی كۆتایی بەڕكابەریەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ هێنا و بلیتێكی قۆناغی كۆمەڵەكانی وەرزی داهاتوووی جامپیۆنس لیگی  بەدەست هێنا و یانەی ئەتەڵەنتاش بە كۆ كردنەی 78 لە پلەی سێیەم مایەوە و بەهەمان شێوەی ئینتەرمیلان بۆ جامپیۆنس لیگی  وەرزی دهاتوو سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە