کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس بەرامبەر بە رۆما شكستی هێنا

.

02:58 PM - 02/08/2020

هەر لە یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی یانەكانی ئیتاڵیا   یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوان لە یاریگای ئالیانز ستادیۆم پێشوازی لە یانەی ڕۆما كرد   لەگەڵ فیكەی دەسپێكی ناوبژیوان یاریزانانی خانمە پیرەكە بەبەهێزی دەستیان بەیاری كرد و لە دەقیقەی 5 گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی یاریەكە و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 23 نیكۆلا كالینیج گۆلێكی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی بەسودی یانەی ڕۆما یەكسان كردووە   لە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەكەی پایتەخت فشارەكانیان بۆسەر گۆڵی یۆڤی چڕكردووە و لە ئەنجامی ئەو فشارەشدا ناوبژیوانی یاریەكە لە دەقیقەی 44 لێدانێكی سزای بۆ هەژمار كردن و دێگۆ پیرۆتی بەشێوەیەكی سەركەوتوانە گۆڵی دووەمی پێتۆمار كرد   لە گێمی دووەم یاریزانانی میوان لە سور پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 52 دێگۆ پیرۆتی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد   هەرچەندە یاریزانانی یۆڤانتۆس هەڵی زۆریاندا گۆڵ تۆمار بكەن و جیاوازیەكە كەم بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییدا یاریەكەیان بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە یانەی ڕۆما دۆڕاند   بەم بردنەوەیەش یانەی ڕۆما بەكۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی كۆتایی بەڕكابەریەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ هێنا و بلیتێكی قۆناغی كۆمەڵەكانی وەرزی داهاتوووی ئەوروپالیگی بەدەست هێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە