کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریشیا و سامپدۆریا بە گۆڵێك یەكسانبوون

.

02:57 PM - 02/08/2020

دەچینە ئیتاڵیا لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38  و كۆتایی كاڵچۆ   هەردوو یانەی بریشیا و سامپدۆریا رووبەرووی یەك بوونەوە   لە دەقیقەی 27 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی سامپدۆریای میوان هەژماركرد   بەڵام فابیۆ كوالیارێلا نەیتوانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات   لە دوا دەقیقەكانی گێمی یەكەمدا یاریزانانی یانەی میوان باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 41 یشدا مەهدی لهریس توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات و ئەو گێمەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە   لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی بریشیا باڵادەست بوون و لە دەقیقەی  49 شدا ئیرنیستۆ تۆری گرۆسا ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی هاوسەنگ كردەوە و تا كۆتاییش یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە مایەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە