کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆرتۆ بە بردنەوەی لە بەنفیكا بووە پاڵەوانی جامی پورتوگال

.

02:54 PM - 02/08/2020

لە پورتوگالیش شەوی رابردوو یاری كۆتایی جامی یانەكانی ئەو ووڵاتە بەڕێوە چوو   لە دوا وێستگەی جامەكەشدا هەردوو یانەی پۆرتۆ و بەنفیكا بەیەك گەیشتن   لە گێمی یەكەمدا یاریەكە توند و تیژەییەكی زۆری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەكانی 38  و 43 شدا ناوبژیوان هەریەك لە لویس دیاز و سێرجۆ كۆنسیساوی یاریزانانی یانەی پۆرتۆی بە كارتی سوور كردە دەرەوە و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات   سەرەرای ئەوەی لە سەرەتای گێمی دووەمدا پۆرتۆ بە 9 یاریزانەوە یاریان دەكرد   بەڵام لە دەقیقەكانی 47 و 59 دا شانسێڵ مبیمبا دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكی بەخشیە یانەكەی   دوای ئەو دوو گۆڵەش یاریزانانی یانەی بەنفیكا چەندین هێرشی ترسناك و یەك لە دوا یەكیان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و لە دەقیقەی 84 یشدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و كارلۆس ڤینیسیۆسیش توانی بە شێوەیەكی سەر كەوتوو گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە   بەڵام تا كۆتایی ئەنجامی یاریەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی پۆرتۆ تەواو بوو   بەو بردنەوەیەش یانەی پۆرتۆ دوای هەشت وەرز بۆ جاری یەكەم نازناوی جامی پورتوگالی بەدەست هێنا   كە ئەوەش بۆ جاری 21 ەكە لە مێژووی یانەكەدا نازناوی ئەو جامە بەرز دەكەنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە