کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق و توركیا تا سەرەتای مانگی ئەیلول هەڵوەشێندرانەوە

.

02:25 PM - 02/08/2020

هێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە توركیا سەرجەم گەشتەكانی تاوەكو 1ی ئەیلولی داهاتوو هەڵپەساردوەو بڕیاریداوە گەشتە دیاریكراوەكان هەڵبوەشێنێتەوە، هێڵی ئاسمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوای لێبوردنی لە گەشتیاران كردووەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندایە، ئەوەشی خستۆتەروو  هەر لە چوارچێوەی بڕیارەكەدا گەشتی سبەینێ لە شاری بەغداوە بۆ ئیستانبوڵ و سەرجەم گەشتەكانی تر هەڵوەشێندراوەتەوە، ڕاشیگەیاندووە بڕیارەكەی توركیا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایەو بە داوای وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕیارە دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە