کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆمپیۆ رەخنە لە بریاری دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هۆنگ كۆنگ دەگرێت

.

02:21 PM - 02/08/2020

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی لە حكومەتی هۆنگ كۆنگ گرت لە بارەی دواخستنی هەڵبژادنەكان و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد واشنتۆن ئیدانەی بریارەكەی حكومەتی هۆنگ كۆنگ دەكات بۆ دواخستنی هەڵبژادنە گشتییەكانی ئەو وڵاتە و ئەوەشی خستەڕوو هیچ هۆكارێكی گرنگ نییە بۆ ئەو دواخستە ماوە درێژە و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە هۆنگ كۆنگ هەرگیز جارێكی تر نەتوانێت دەنگبداتەوە بۆ هیچ شتێك و هیچ كەسێك، مایك پۆمپیۆ داواشی لە دەسەڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ كرد بەو بڕیارەدا بچنەوە و رێز لە مافی هاوڵاتیانی هۆنگ كۆنگ بگرن.
وا بریار بوو لە 6ی ئەیلولدا هەڵبژاردنی گشتی لە هۆنگ كۆنگ بۆ دەستەی یاسادانەر ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بۆ 5ی ئەیلولی 2021 دواخرا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە